کۆمەڵی دادگەریی: پێویستە لە سوریای نوێدا مافەكانی گەلی كورد پارێزراو بن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی کانونی دووەمی 2026، بە سەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە تەوەرەی یەكەمدا دوای گفتوگۆ و پەسەندكردنی راپۆرتی لیژنەی باڵای تەشكیلات، بڕیاردرا بەرپرسی مەڵبەند و مەكتەبەكان بە فەرمی دەستبەكاربن و راسپێردران بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە، سەركردایەتیی كۆمەڵ نیگەرانی لە ئاڵۆزییەكان دەربڕی و جەختی لە پاراستنی ئاشتی و رێگریكردن لە رژانی خوێنی هاوڵاتییان كردەوە تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان، وێڕای دژایەتیكردنی توندوتیژی بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان رایگەیاند، "كورد هەمیشە قوربانیی دەسەڵاتە خۆسەپێنەكان بووە، بۆیە پێویستە لە سوریای نوێدا مافەكانی گەلی كورد پارێزراو بن".

لەلایەكی دیكەوە، كۆمەڵ پرسی خستنە لیستی تیرۆری "ئیخوان موسلمین"ی لەلایەن هەندێك وڵاتەوە تاوتوێ كرد و ئەو هەنگاوەی بە نەشیاو و تۆمەتباركردنی بێ بەڵگە وەسف كرد، هەروەها بە جۆرێك لە مامەڵەی نادادپەروەرانە بەرانبەر ڕەوتە ئیسلامییەكان لەقەڵەمی دا.


PM:09:33:15/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو