دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە شارەزوور پیاوێک لەلایەن هاوسەر و کچەکەیەوە کوژرا


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوێکی کوشتنی لە قەزای شارەزوور راگەیاند.


دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی کانونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە رووداوێکی کوشتن لەگوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار دەکرێتەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەسەر رووداوەکە دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران کەپێکهاتبوون لە (خێزان و کچی) کوژراو، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردوو تۆمەتبار دانیان بەتاوانەکەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتی(شاخەوان حسێن عەبدوڵڵا)".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە".


PM:08:53:15/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو