بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سەرجەم ده‌روازه‌كانی لەگەڵ حکومەتی دیمه‌شق داخست
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکان بڕیاریداوه ته‌واوی ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق دابخات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی کانونی دووەمی 2026، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌ری سنووره‌كان كراوه تێیدا هاتووە، "به‌هۆی ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ئه‌منیانه‌ی له ده‌روازه‌كان رووده‌ده‌ن و زیادبوونی مه‌ترسی ئه‌منی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی ده‌روازه‌كان بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق دا".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئه‌و ده‌روازانه‌ی داده‌خرێن پێكهاتوون له ده‌روازه‌كانی تەبقا، رەققە و دێرەزور، هه‌روه‌ها پێشتریش حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا بڕیاری داخستنی ئه‌و ده‌روازانه‌ی داوه".
PM:05:10:15/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت