سەڵاحەدین بەهادین بۆ شاسوار عەبدولواحید: هیوادارم کۆتا ناخۆشیتان بێت
وێستگەنیوز-
ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا هەواڵی تەندروستی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی پرسی دوای ئازادکردنی لە زیندان.
نووسینگەی سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی کانونی دووەمی 2026، مامۆستا سەلاحەدین بەهادین بەبۆنەی ئازادکردنی لەزیندان، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ شاسوار عبدالواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامداو، لە پەیوەندیەکەدا هەواڵی تەندروستی و بارودۆخی شاسوار عەبدولواحیدی پرسیوە و هیوای خواستووە کۆتا ناخۆشی بێت.
لای خۆیەوە، شاسوار عبدالواحید پێزانینی خۆی بۆ هەواڵپرسین و پەیوەندی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی نیشاندا، هەروەها سوپاسی هەڵوێستی ئەمینداری یەکگرتووشی کرد کە یەكێک بووە لەو تاکە سەرکردانەی ئۆپۆزسیۆن کە بەردەوام لەسەر دۆسیەکەی بەدواداچونی کردووە و هەڵوێستی جوانی هەبووە.
PM:04:57:15/01/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت