هەسەدە: هێرشەكانی دیمەشق مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی ئەو زیندانانەی داعشی لەخۆگرتووە
وێستگهنیوز –
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایدەگەیەنن بەردەوامی هێرشی سەربازی حكومەتی دیمەشق بۆ سەر ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی ئەو زیندانانەی داعشی لەخۆگرتووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە ژێر رۆشنایی ئەو دۆخە ئەمنییەی کە گرووپە چەكدارەكانی دیمەشق سەپاندوویانە و چڕكردنەوەی هێزی سەربازی و هەڕەشە بەردەوامەکانی دژی ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، شانە تیرۆریستییەکانی داعش هەوڵ دەدەن ئەم بارودۆخە بقۆزنەوە بۆ دەستپێکردنی هێرش و بەئامانجگرتنی ئەو زیندانانەی کە داعشەكانی لەخۆگرتووە".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "هێزەکانمان بەتەواوی لە ئامادەباشیدان وشیارن، و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایشی زیندانەکان و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی و لە ئێستادا پارێزراون و لە ژێر کۆنترۆڵی تەواودان".
هۆشداریشیاندا، "بەڵام بەردەوامبوونی ئەم دۆخە و پەرەسەندنی سەربازیی رەنگە ببێتە هۆی ناسەقامگیری گشتی، کە مەترسییەکی راستەقینە بۆ سەر ئاسایشی ئەو زیندانانە دروست دەكات کە ئەندامەكانی داعشیان تێدایە و هەڕەشەیەكە بۆ گەڕانەوەی ناوچەکە بۆ چوارگۆشەی سفر دوای چەندین ساڵ قوربانیدان لە شەڕی دژی تیرۆر".
PM:01:40:15/01/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت