عەلی حەمە ساڵح: ئەرکی ئێمە پشتتوانیکردنە لە كوردی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باكور


وێستگه‌نیوز –

بڕیارده‌ری‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ رایدەگەیەنێت ئەرکی ئێمە پشتتوانیکردنە لە كوردی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باكور.


عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح، بڕیارده‌ری‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "کوردی رۆژهەڵات لە گۆڕەپانی سیاسی و کلتوری و فەرهەنگی ئێراندا بونیان هەیە و خۆیان لە هەموومان باشتر بەرژەوەندی خۆیان دەزانن".

وتيشى، "ئەرکی ئێمە پشتتوانیکردنە لە هەنگاو و هەوڵ و هەڵوێست و بیرکردنەوەیان، نەک بڕیاردان لەبری ئەوان و دیاریکردنی نەخشەڕێگای ژیان لە بەری ئەوان".

دووپاتیشیكردەوە، "خەباتی هەر پارچەیەک لەپارچەکانی بەهی خۆمان دەزانین و پشتگیریکردنیشیان ئەرکە".

عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح دەشڵێت، "کوردی ڕۆژئاوا، خۆیان باشتر لەو واقعە سیاسیە تێدەگەن و پلان و هەنگاوی بۆ دەنێن و قوربانیان بۆداوە، ئەرکمان پشتیوانیە بۆیان و بۆ کوردانی باکوریش هەمان دیدگا".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "کورد گەلێکە زۆربەی موسوڵمانی سونە مەزهەبە، جگە لە پەیوەستبوون بە ئاینەوە، ئاینی ئیسلام لەگەڵ رەفتار و کلتور و دابونەریتی تێکەڵ بوە، بڕۆ شارەکوردیەکانی رۆژهەڵات و بەراوردی بکە بە شارەکانی دیکە، بڕۆ رۆژئاوا و بەراوردی دیمەشقی بکە، بڕۆ وان و ئامەد؛ بەراوردی ئەوانی دیکەی بکە؛ هەولێرو سلێمانی و باشور بەگشتی، بەراورد بە هەموو دونیا بکە، بزانە ئیسلام لە کوێ دەدۆزیتەوە".

بەپێی راگەیەندراوەكە، "بەستنەوەی ئەم بابەتانە، بەئاین هەڵەیە، ئەمە شەڕی دینداری و بێ دین نیە، ئەمە شەڕی سوناس و ناسنامەی نیشتیمانیە و ویستی وڵاتان و رژێمانی سەردەستە ئەوەیە وێنەیەک دروستبکات کە ئەمە شەڕی دینە، وەک ئەنفال".


AM:10:03:15/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو