ئاسایشی سلێمانی شەش کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیردەکات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی 14 رۆژی رابردوودا شەش تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنی لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکراون.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "لەماوەی 14 رۆژی رابردووی ساڵی 2026 لەناو شاری سلێمانی چەند حاڵەتی تەقەکردن روویداوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لە روودانی هەریەک لە رووداوەکان توانراوە سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکرێن بە مادەکانی (31/405) لە یاسای سزادانی عێراقی و 15ی چەک".

هەروەها ئاسایشی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان هەمیشە لایەنی جێبەجێکاری یاسا و پارێزەری ئارامی و ئاسایش دەبێت.


PM:09:57:14/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو