نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له عێراق: هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵداین بۆ راگرتنی شەڕ لە حەلەب
وێستگەنیوز-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی کانونی دووەمی 2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل، باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى، وێڕاى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هه‌ردوولا هيوايان خواست رێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له واده‌ى ياساييى خۆيان‌دا به‌ڕێوه بچن و حكومه‌تێك پێك بێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاوڵاتييان و ئاڵنگارييهكان بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى په‌له‌كردن له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
هەروەک ئاماژەی پێدراوە، هه‌ردوولا نيگه‌رانييان ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه ده‌ربڕى و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ديالۆگ و رێگه ديپلۆماسييهكان، له‌مباره‌يه‌وه دووپاتيان كرده‌وه كه گرژييه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه زياتر ده‌كەن.
ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سورياش، نێچيرڤان بارزانی دووپاتىكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگيرييهك له مافه‌كانى گه‌لى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان له سوريا ده‌كات، هه‌روه‌ها وتى، "هه‌ر له سه‌ره‌تاى رووداوه‌كانى حه‌له‌به‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان له هه‌وڵدا بووين بۆ راگرتنى شه‌ڕ و پاراستنى سه‌قامگيرى و له هه‌وڵه‌كانمان بۆ هێوركردنه‌وه، به‌رده‌وامين".
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا وێڕاى دووپاتكردنهوهى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستايشى هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانی له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريدا كرد.
پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه يان برێم كونسوڵى گشتيى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
PM:08:52:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت