هه‌سه‌ده: هێرشێكی گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقمان تێكشاند
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"رایگه‌یاند كه هێرشێكی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقی بۆ سه‌ر باشووری دێر حافر تێكشاند و چه‌ته‌كان ناچار به هه‌ڵهاتن كران. هاوكات درۆنێكی توركیا خاڵێكی سه‌ربازی قه‌سه‌ده‌ی له گونده‌واری ته‌بقه بۆردوومان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*هێزه‌كانمان رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی دزه‌كردنی گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق له به‌ره‌ی گوندی زوبه‌یده‌ی باشووری دێر حافر بوونه‌وه.
*دوای تێكشاندنی هێرشه‌كه كه تێیدا درۆن و چه‌كی قورس و دۆشكه به‌كارهێندرا، چه‌كداره‌كان ناچار به هه‌ڵهاتن له ناوچه‌كه كران.
*درۆنێكی بایراقداری توركی هێرشی كرده‌سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیمان له گوندی ئه‌لبوعاسی سه‌ر به ته‌بقه.
* به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانمان بریندار بوون و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
AM:10:58:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت