ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر: له نزیكه‌وه چاودێریی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا "سێنتكۆم" رایگه‌یاند كه له نزیكه‌وه چاودێریی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن. داواكاریشه لایه‌نه‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن.
ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی ده‌رباره‌ی سوریا بڵاوكرده‌و و تیایدا هاتووه:
*له نزیكه‌وه چاودێریی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین.
*هانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ین زۆرترین دانبەخۆداگرتن پیشان بدەن.
*داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی سوریا ده‌كه‌م خۆیان له‌و كارانه به‌دوور بگرن كه ده‌بنه هۆی زیاتر هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان.
* پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ژێرخانه گرنگه‌كان بكه‌نه كاری له‌پێشینه‌تان.
*به‌رده‌وام ده‌بین له داواكردن له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به نیازپاكی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستاندن و له رێگه‌ی گفتوگۆوه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی هه‌میشه‌یی بده‌ن.
*وه‌ك پێشتر وتوومه، سوریایه‌ك كه له‌گه‌ڵ خۆی و دراوسێكانی له ئاشتیدا بێت، ده‌توانێت ببێته هۆی رۆژهه‌ڵاتێكی نێوه‌ڕاستی ئارامتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر.
*به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش له پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و سوریا كۆده‌كاته‌وه.
AM:10:12:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت