ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی مووچه و نه‌وت كۆده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و باسی پرسی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ساڵی رابردوو و ئه‌م ساڵ و هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14ی كانوونی دووه‌می 2026 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆ ده‌كرێن، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا پوخته‌ی ساڵی دارایی 2025 و تاووتوێكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026، به‌دواداچوونی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ساڵی 2025، زامنكردنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی ساڵی 2026 و شایسته داراییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵ گفتوگۆ ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "له ته‌وه‌ری دووه‌مدا، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی سێقۆڵیی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه له سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2025، به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی به‌رده‌وامبوونی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتتنامه‌كه، خستنه‌ڕووی داتا و زانیارییه‌كان له‌باره‌ی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و داهاتی به‌ده‌ستهاتووی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی گفتوگۆ ده‌كرێت".
AM:09:53:14/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت