كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی بۆ بارینی به‌فر له سه‌نته‌ری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له سه‌نته‌ری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارین به‌رده‌وام بێت له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان و ئه‌و ناوچه شاخاوییانه‌ی نزیكن له ناوچه سنوریه‌كان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له دوای نیوه‌شه‌و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و باكووری شاری دهۆك".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "هاوكات شه‌پۆلێكی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه (3 - 5 ) پله".
هاوكات بارانی 12 كاتژمێری رابردووی به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌یه راگه‌یاند:
1- هه‌ولێر 0.3 ملیمه‌تر
2- پیرمام 2.4 ملیمه‌تر
3- شه‌قڵاوه 17 ملیمه‌تر
4- سلێمانی 14.4 ملیمه‌تر
5- چه‌مچه‌ماڵ 11.6 ملیمه‌تر
6- دهۆك 8.2 ملیمه‌تر
7- زاخۆ 7.8 ملیمه‌تر
8- ئاكرێ 3.2 ملیمه‌تر
9- ئامێدی 8.6 ملیمه‌تر
10- بامه‌ڕنێ 3 ملیمه‌تر
11- بارزان 15.4 ملیمه‌تر
12- بازیان 19.6 ملیمه‌تر
13- حاجی ئۆمه‌ران 2.6 ملیمه‌تر
14- كه‌لار 7.2 ملیمه‌تر
15- مه‌یدان 19.6 ملیمه‌تر
PM:09:31:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت