ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك باندێكی مافیای مه‌ترسیداری جیهانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه:
*به‌پشت به‌ستن به‌زانیاریی ورد و به‌دواداچوون له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق، سه‌ركرده‌ی باندێكی تاوانكاری ده‌ستگیركرا، كه‌فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بووه و سه‌ر به‌تۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانكارییه.
*ئه‌م بانده مه‌ترسیداره نێوده‌وڵه‌تییه چه‌ندین تاوانیان له‌چه‌ندین وڵات‌دا ئه‌نجامداوه.
*ئۆپراسیۆنه‌كه له‌یه‌ك كاتداو له‌چه‌ند پارێزگایه‌ك ئه‌نجامدرا.
*گرووپه تاوانكارییه‌كه پلانی هه‌بووه خاكی عێراق بۆ كرده تاوانكارییهكانیان به‌كاربهێنن.
PM:08:43:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت