گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق هێرشیان بۆسه‌ر هه‌سه‌ده ده‌ستپێكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی كانوونی دووه‌می 2026 ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق به تۆپخانه شارۆچكه‌ی دێرحافر ده‌كه‌نه ئامانج.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر بوونی قوربانی نییه".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش سێشه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2026، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاتژمێر 11:25 ـی دوێنێ شه‌و، هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق، له ئه‌بو حه‌مام و له‌لایه‌كی دیكه‌شدا له به‌ره‌ی ڕووباری فورات، به چه‌كی( ڕه‌شاش) هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانیان بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به ئه‌ندامانی هێزه‌كه‌یان بگه‌یه‌نێت.
راشیگه‌یاند كه "هێزه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و هه‌موو رێكارێكیان گرته‌به‌ر بۆ پارێزگاری كردن له خاڵه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه".
PM:04:49:13/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت