میدیای پارتی: مەلا بەختیار لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دوورخرایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026، سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاندووە، "مەلا بەختیار بەهۆی پەسەندنەکردنی بڕوانامەکەییەوە لە کێبڕکێکە دوورخراوەتەوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "لە کۆی زیاتر لە 80 کەس کە سیڤی خۆیان پێشکەش کردبوو بۆ کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، 70ـیان دوورخراونەتەوە و تەنیا 11 کەس ماونەتەوە".
ئەوەشی وتوە، "ئەو 11 کەسەی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقدا ماونەتەوە، زۆرینەیان کوردن؛ فوئاد حسێن و نەوزاد هادی، کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و نزار ئامێدی، کاندیدی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە لیستەکەدان، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق، بۆ دووبارە کاندیدبوون بۆ پۆستەکە پەسەند کراوە".
PM:02:54:13/01/2026
ئهم بابهته 1120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت