زیاتر لە 15 دەستگیرکراوی لالەزار ئازاد دەکرێن
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ بەشێک لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازاد بکرێن و یەکێک لە پارێزەرەکانی لاهور شێخ جەنگی لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
یەکێک لە پارێزەرەکانی لاهور شێخ جەنگی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "72 کەس لەکاتی شەڕەکەی لالەزار کە دەستگیرکراون و تائێستا لە زینداندان و بەپێی مادەی 406 دەستگیرکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت هەر کەسێک بێ تاوان بێت ئازاد دەکرێت".
ئەو پارێزەرە وتی، "ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026، ژمارەیەک لەو دەستگیرکراونە ئازاد دەکرێن کە ژمارەیان زیاتر لە 15 کەس دەبێت".
PM:12:47:13/01/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت