دادگاییکردنی ئارام قادر دواخرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026، بۆ جاری سێیەم دادگاییکردنی ئارام قادر لەلایەن دادگای سلێمانییەوە دواخرا.
بەکر حەمەسدیق، پارێزەری ئارام قادر رایگەیاند، "هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئارام قادر بهێنرێتە بەردەم دادوەر و دادگایی بکرێت، بەڵام بەهۆی نەهێنانی بۆ دادگا، دانیشتنەکە بۆ رۆژی 8ـی شوباتی 2026 دواخرا".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمە بۆ جار سێیەمە دادگاییکردنەکەی دوادەخرێت و هۆکاری نەهێنانی بۆ دادگا نازانین".
لە رۆژی 12ی حوزەیرانی 2026، ئارام قادر دەستگیرکرا و ماوەی حەوت مانگە لە زیندانە، تائێستا پارێزەرەکەی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ چەندینجار داوایانکردووە سەردانی بکەن، بەڵام هێشتا رێگە نەدراوە چاویان پێی بکەوێت.
AM:11:51:13/01/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت