لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا ژنێک گیانی لەدەستدا


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای رزگاری سنووری ئیدارەی گەرمیان بەهۆی کەوتنەوە ئاگر لە ماڵێک ژنێک گیانی لەدەستداوە.


بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026، ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ژاڵە لە قەزای رزگاری ماڵێک بەهۆی سۆپاوە ئاگری گرتووە، بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە ناوی (دیمەن عادل) لەدایکبووی 1989یە و هاوسەرەکەی بەناوی (محەمەد فەهمی) بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".

لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەوە ئیبراهیم محەمەد وتی، "ژنی ماڵەکە نەوتی کردووەتە سۆپا و لەوکاتەدا سۆپاکە ئاگری گرتووە".


AM:09:36:13/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت