دەستەی دەروازە سنورییەكان: وەك حكومەتی ناوەندی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانمان پێ‌ كۆنتڕۆڵ ناكرێت


وێستگه‌نیوز –

سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئێمە وەك دەسەڵاتی جێبەجێكار و حكومەتی ناوەندی ناتوانین دەروازەكانی هەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵ بكەین.


عومەر وائیلی، لە دانشتنێكدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "هەموو هیوایەكمان بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە وەك باڵاترین دەسەڵاتی دەوڵەت پاڵپشتیمان بكەن".

وتیشی، "من هیچ بژاردەیەكم بەدەستەوە نییە، تەنها ئەتوانم نووسراویان بۆ بكەم و ئامادەی كۆبوونەوەكان ببم و ئاگادار كردنەوەیان ئاڕاستە بكەم، بەڵام ئەگەر ئەوان پابەند نەبن من چی بكەم، من هیچ شێوازێكی دیكەم بەدەستەوە نییە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان".

لەلایەن خۆیەوە هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "لیژنەیەك پێكدەهێنن لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەیوەندیكردن بە دەستەی دەروازە سنورییەكانەوە بۆ چارەسەر كردنی ئەم بابەتە".


PM:10:12:11/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو