هه‌سه‌ده: بانگه‌شه چه‌واشه‌كارييه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به جموجوڵی سه‌ربازیمان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:
*هێزه‌كانمان ئه‌و بانگه‌شه چه‌واشه‌كارانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن "وه‌زاره‌تی به‌رگری" حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه سه‌باره‌ت به جموجۆڵی سه‌ربازی یان كۆكردنه‌وه‌ی هێز له به‌ره‌ی دێرحافر بڵاوكراونه‌ته‌وه.
*جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ جوڵه و ئاماده‌كارییه‌كی نائاسایی نه‌بووه.
*ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ی كه ئه‌نجام دراون ته‌نها خه‌ڵكی مه‌ده‌نی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بوون كه هاتبوون بۆ پێشوازی له برینداره‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه.
*به‌پێچه‌وانه‌وه ناوچه‌كه فڕینی چڕی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی بایراكتار و ئاكینچی توركیا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، جگه له هێرشكردن به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ و بۆردوومانكردن بۆسه‌ر شاری دێر حافر و گونده‌كانی و ناوچه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتیی سه‌وره.
*ئه‌م كاره‌ش گومانی زۆر دروست ده‌كات و ئه‌م ڕاستیانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ڕای گشتی.
*هاوكات وێنه‌ی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی بایراكته‌ری توركیا كه دامه‌زراوه‌یه‌كیان له ناوچه‌ی مه‌سكانه كرده ئامانج، ده‌خه‌ینه به‌رده‌م ڕای گشتی.
PM:09:16:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت