ئومێد خۆشناو: پێشانگه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سوری له هه‌ولێر ناكرێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه پێشانگه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سوری كه بڕیاربوو له چه‌ند كۆتایی ئه‌م مانگه له هه‌ولێر بكرێته‌وه، ناكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له "روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست"دا، رایگه‌یاند كه "بڕیاروابوو 26ی ئه‌م مانگه له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، پێشانگه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سوری بكرێته‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: "به ڕای گشتی و هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌ینین، ئه‌و پێشانگه‌یه ناكرێته‌وه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌داوه كه ئایا بڕیاری نه‌كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه، بڕیاری ئه‌وانه وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك به‌رامبه‌ر هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق بۆسه‌ر كوردانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب یاخود ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه و ئاماده‌نین بێنه هه‌ولێر.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م روونكردنه‌وه ئه‌وه دێت كه دوای چه‌ند رۆژێك له هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر گه‌ڕه كوردییه‌كانی شاری حه‌له‌ب "ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود" دێت كه دوێنێ به‌هۆی ناهاوتایی توانا و هێز هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه كه‌وته ژێر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات بوون، سه‌ره‌ڕای شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
PM:08:55:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت