جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات ئاڵنگارییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكرێن
وێستگەنیوز-
عەدنان فەیحان، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای كرد چارەسەری ریشەیی بۆ ئاڵنگارییەكانی نێوان هەرێم بەغدا بدۆزرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیەاندنەكەی عەدنان فەیحان، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە نووسینگەكەی پێشوازیكردووە لە فارس عیسی سەرۆكی نوێنەرایەتی گشتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆیان لەسەر چۆنێتی پتەوكردنی هاوكاری نێوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "عەدنان فەیحان داوایكردووە گرنگی بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی ریشەیی و گشتی بدرێت بۆ هەموو ئاڵنگارییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی بەغدا و هەرێمی كوردستان".
وتيشى، "پێویستە چارەسەركردنی ئەو ئاڵنگارییانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت بەو پێیەی چوارچێوەیەكی دەستووری نموونەییە بۆ رێكخستنەوەی كاغەزەكان و چارەسەركردنی دۆسیە پەیوەندیدارەكان".
PM:04:45:11/01/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت