"لیژنەیەك لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شنگال"
وێستگەنیوز-
لیژنەیەك لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بارودۆخی شنگال هەڵدەسەنگێنن بەمەبەستی ئامادەكردنی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.
عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "لیژنەیەك لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان رۆشتووە بەرەو قەزای شنگال بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی گشتی قەزاكە بۆ ئامادەكردن و هاندانی ئاوارەكانی بۆ ئەوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە بۆ شنگال".
وتیشی، "پڕۆسەی هەڵسەنگاندنەكە بەمەبەستی دیراسەكردنی بارودۆخی ناوچەكانی ئاوارەكانە بۆ ئامادەكردنی و دابینكردنی پێویتسییەكانی ژیان تاوەكو هانیان بدەن ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە، بەتایبەتی زۆربەی ئەوانەی نیشتەجێی كەمپەكانی هەرێمی كوردستانن خەڵكی پارێزگای نەینەوان".
PM:04:20:11/01/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت