خوشک و برایەکی خوێندکار بە رووداوی ئۆتۆمبێل لە سۆران گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

ئۆتۆمبێلێک لە قەزای سۆران خۆی دەکێشتێت بە دوو منداڵی تەمەن حەوت ساڵ و نۆ ساڵ کە خوشک و بران و لەکاتی گەڕانەوەیان لە قوتابخانە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.


بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کچە ناوی هەناسە زریانە تەمەنی 9 ساڵانەو کوڕەکەش تەمەنی 7 ساڵانە بەناوی زەریا زریان.

ئەم خوشک و برایە لەکاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە تووشی ئەو رووداوە بوون و لەئێستادا تەرمەکانیان لەیەکی پزیشکی دادی سۆران رادەستی کەسوکاریان کرایەوە.


PM:02:42:11/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو