نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێم: لە شەڕی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە زیاتر لە 20 شەهید و 100 بریندار هەیە


وێستگەنیوز-

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە شەڕی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب زیاتر لە 20 شەهید و 100 بریندار و نزیكەی 100 هەزار كەس ئاوارەبوون.


فەتخوڵا حوسەینی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، "لە شەڕی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەدا زیاتر لە 20 كەس لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوون بە زیاد حەلەبی فەرماندەی هێزەكەشەوە، زیاتر لە 100 كەسیش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەکرد، "لەئێستادا بەشێك لە بریندارەكان گەیشتوونەتە دێر حافر ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، هەروەها بەهۆی ئەو شەڕەوە زیاتر لە 100 هەزار كەس ئاوارەبوون".


AM:11:45:11/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو