ئاسایشى شێخ مه‌قسود له شارى حه‌له‌ب:هێزەکانمان بەشێوە و ئامرازی جۆراوجۆر درێژە بە خەبات و خۆڕاگریی خۆیان دەدەن
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى شێخ مه‌قسود له شارى حه‌له‌ب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە 6ی ئه‌م مانگه‌وه گروپه‌كانى سه‌ر به حكومه‌تى سوریا به‌پاڵشتی توركیا هێرشێكى فراوانیانكرده سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شارى حه‌له‌ب کە دوو گەڕەکی کوردن".
ئاماژە بەوەکراوە، "راستە قوربانیمان زۆربوو، به‌ڵام سه‌رباریى قورسیى په‌لاماره‌كان، به‌ڵام كۆڵمان نه‌داوه".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "هێزەکانمان بەشێوە و ئامرازی جۆراوجۆر درێژە بە خەبات و خۆڕاگریی خۆیان دەدەن".
AM:11:14:11/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت