کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزترن پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) بە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی دووشەممە 12ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور و لە شەو درەنگدا شەپۆلێکی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات بە نمە بارانی پچڕ پچڕ و ناوچەی جیاجیا، پلەکانی گەرما نزمترین نزم دەبێتەوە و بەرزترین بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام :11 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کاتەکانی بەیانی زوو نزمترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکەمان لە ژێر سفر پلەی سیلیزی دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە هەندێک ناوچە".
AM:10:38:11/01/2026
ئهم بابهته 984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت