بافڵ تاڵەبانی: دەبێت تووندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵۆزییەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێکرا و بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "دەبێت رێز لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی سووریا بگیرێت و توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان".
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، جەخت لە پابەندبوون بە وادەی یاسایی و بنەما دەستوورییەکان کرایەوە.
PM:10:51:10/01/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت