ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە چەند بەشێک ئاگربەستیان راگەیاند
وێستگەنیوز-
ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب رایدەگەیەنێت، ئاگربەستیان لە چەند بەشێکی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود راگەیاند.
ئەمشەو شەممە 10ی کانونی دووەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی هەوار بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە راگەیەندراوێکدا لەو گەڕەکە گەمارۆدراوانەی شاری حەلەب، گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ وەستانی تەقە لە بەشێکی شێخ مەقسود.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانجی سەرەکی لەم ئاگربەستە بریتییە لە رەخساندنی دەرفەت بۆ تیمە پزیشکی و مرۆییەکان تا بتوانن کارەکانیان بکەن بۆ گواستنەوەی برینداران، هەروەها ژنان و منداڵان لە نەخۆشخانەی خالید فەجر کە دەکەوێتە گەڕەکی شێخ مەقسود.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە لە 6ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە ئەم دوو گەڕەکە رووبەڕووی هێرشی تووندی چەکدارانی حکومەت بوونەتەوە و کۆمەڵکوژی دڕندانەیان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە.
PM:10:40:10/01/2026
ئهم بابهته 820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت