پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی داوا له‌بارزانی ده‌كه‌ن رێگه‌یان بۆ بكاته‌وه‌و بچنه ڕۆژئاوا
وێستگه‌نیوز -
پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوا له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ده‌روازه‌یه‌كیان بۆ بكاته‌وه‌و به‌ره‌و ڕۆژئاوا به‌ڕێكه‌ون.
سه‌رجاوه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌وێستگه‌نیوزی وت كه ئه‌مڕۆ به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له خۆپیشاندانه‌كه‌دا راگه‌یاندراوێك تایبه‌ت به شه‌ڕی حكومه‌تی سوریا‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی گه‌ڕه‌كی شێخ مقصود و دانیشتوانه‌كه‌ی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی: "بڕیاره داوا له سه‌رۆكی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین ده‌روازه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه تاوه‌كو بچین به‌هانای خوشك و براكانمان له‌ڕۆژ ئاوا".
AM:10:53:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت