میدیای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: شێخ مه‌قسود كۆنترۆڵ نه‌كراوه و پێكدادان به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز –
پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا، میدیای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌له‌ب كۆنترۆڵ نه‌كراوه و پێكدادان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه میدیای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بڵاویكرده‌وه كه "گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود كۆنترۆڵ نه‌كراوه و پێكدادان به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق نه‌خۆشخانه‌ی شێخ مه‌قسوود به سه‌ختی بۆردوومان ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئاژانی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" له زاری ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له سوپای عه‌ره‌بیی سوریا بڵاویكرده‌وه كه ته‌واوی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود كۆنترۆڵ كراوه.
AM:09:59:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت