سوپای عه‌ره‌بی سوریا كۆنترۆڵكردنی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
سوپای عه‌ره‌بیی سوریا رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسودیان له شاری حه‌له‌ب به ته‌واوه‌تی كۆتایی پێهێناوه و گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" له زاری ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له سوپای عه‌ره‌بیی سوریا بڵاویكرده‌وه كه ته‌واوی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود كۆنترۆڵ كراوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، سوپای عه‌ره‌بیی سوریا داوای له دانیشتووانی مه‌ده‌نیی گه‌ڕه‌كه‌كه كردووه، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن، "ئه‌ندامانی هه‌سه‌ده و رێكخراوی په‌كه‌كه له‌نێو خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا خۆیان حه‌شارداوه".
ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك دێت له هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كوردییه‌كانی شاری حه‌له‌ب (ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسود).
AM:09:29:10/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت