مەسعود بارزانی و تۆم باراک جەخت لە ئاسایی بوونەوەی دۆخی سوریا دەکەنەوە


وێستگەنیوز-

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و تۆم باراك، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریکا بۆ كاروباری سوریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

ئاماژە بەوەکراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سوریا و دوایین پەرەسەندن و گرژییەكانی سوریا و شاری حەلەب ئاڵوگۆڕ كرا. 

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە و هەنگاوی جددیش بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت.


PM:09:58:09/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو