وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی کوژانەوەی کارەباوە روونکردنەوە دەدات
وێستگەنیوز-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانیی روونکردنەوە دەدات.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی باران و رەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند، ئەمشەو شەممە کاتژمێر 8:00، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن".
PM:08:50:09/01/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت