باره‌گای بارزانی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی مه‌سعود بارزانی و ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رعی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:
*رۆژی هه‌ینی 9ی كانوونی دووه‌می 2026 ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆكی سوریا له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتییه‌وه كرد.
*له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا دوایین پێشهاته سیاسیه‌كانی سوریا و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه خرایه به‌ر باس.
*هه‌ردوولا جه‌ختیان له بایه‌خی سه‌قامگیری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش كرده‌وه.
*ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه كورد پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كیی گه‌لی سوریایه و جه‌ختی له پابه‌ندبوونی ته‌واوی ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هه‌موو مافه نیشتیمانی و سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری سوریا به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و بێ جیاوازی كرده‌وه.
*مه‌سعود بارزانی پێزانینی بۆ ئه‌و تێروانینه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌بوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریه‌كان بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێك ڕاگه‌یاند كه هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان بگرێته‌خۆ و تێیدا هاوبه‌ش بن.
*جه‌ختیشی له پێویستی به‌رده‌وامیی ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگی كرده‌وه ئه‌ویش له‌پێناو ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك و پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی.
PM:03:35:09/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت