پارتی عه‌مید هوما ره‌ئوف به‌رزنجی بۆ پۆستێکی باڵای کەرکوک کاندید دەکات
هوما ره‌ئوف به‌رزنجی و شاخەوان عەبدوڵا
وێستگه‌نیوز –
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ تا پۆستێكی باڵای شاری كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنێت و برازایه‌كی شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگاری سلێمانی سه‌رده‌می به‌عسی بۆ كاندید ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، پارتی، عه‌مید هوما ره‌ئوف به‌رزنجی برازای شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی پارێزگاری سلێمانی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك كاندید ده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پارتی له رێگه‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌وه پاڵپشتی له‌ناوبراو ده‌كات و له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش پشتیوانی كردووه كه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
وێستگه‌نیوز زانیویه‌تی له‌دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه پۆستی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنێ، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵه‌كانی شوێنی خۆی نه‌گرتووه و بێ ئه‌نجام بوون.
عه‌مید هوما ره‌ئوف به‌رزنجی له ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانه له پۆلیسی شاری كه‌ركوك.
PM:03:19:09/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت