د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هیچ چه‌ك و هێزو زه‌برێك؛ كوردیان پێله‌ناونابرێت
وێستگه‌نیوز –
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له نووسراوێكدا:
*كورد، تۆوی ڕه‌سه‌نی مرۆڤایه‌تییه، هیچ پاكتاوو په‌لامارو په‌ڕگیرییه‌ك، هیچ چه‌ك و هێزو زه‌برێك؛ كوردیان پێله‌ناونابرێت، ته‌نها تۆوه‌كه‌ی زۆرتر به ڕوبه‌ری زیاتری جیهاندا؛ بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
*ئیمپراتۆرو تۆتالیتار‌و دیكتاتۆر‌و ئه‌ژدیهاو فاشیی و به‌عسیی و توندڕه‌وو ده‌ستڕه‌ش و دڵبه‌ردو سه‌ره‌ڕۆو چه‌قاوه‌سووه‌كان؛ كوردیان پێله‌به‌یننه‌برا.
*تازه‌به‌تازه ده‌سته‌یه‌كی هه‌رزه‌ی سیاسیی و چه‌په‌ڵ له كایه‌ی سه‌ربازیی، ده‌یانه‌وێت به‌گژ قولله‌ی قافدا؛ بچن.
*كورد، وه‌ك خاك، وه‌ك ئاو، وه‌ك با، وه‌ك خۆر، هه‌تا له‌گه‌ڵیدا هێمنبیت، ده‌مێنیته‌وه‌و گه‌شه‌ده‌كه‌یت و به‌رده‌وامده‌بیت.
*هه‌ر كاتێكیش به‌خشنده‌یی كوردت بیرچوو، سه‌ر به‌به‌ردی ئه‌لححه‌ددا ده‌ده‌یت.
*تۆ به‌ڕیسوایی ده‌ڕۆیت و، كورد به‌سه‌ربه‌رزیی سه‌روه‌رانه ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گی ڕه‌سه‌ن و تۆوی پاكی مرۆڤبوون و مرۆڤایه‌تیی؛ بمێنێته‌وه.
PM:12:09:09/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت