رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەریی لەبارەی گەڕانەوەی 113 گەنجی سلێمانی لە لیبیا لەگەڵ سودانی کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
ئەندامانی رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەرسی پەرلەمانتاری عێراق د.رێبوار کەریم و د.غالب محەمەد و ئەحمەد حاجی رەشید لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جارێکی تر جەختمان لەسەر هێنانەوەی ئەو 113 گەنجەی پارێزگای سلێمانی کە لە باڵیۆزخانەی عێراقن لە لیبیا و پێشتر بە نوسراوی فەرمی داوامان کردبوو کە بگەڕێندرێنەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بە فڕۆکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران لە چەند رۆژی رابردوو رەزامەندی لەسەرداوە".
ئاماژەیان بەوەکردووە، "هاوکات داوامان لە سەرۆک وەزیرانیش کرد بە دواداچوونی ورد و هەماهەنگی و کار بکات بۆ ئەو 150 گەنجەی تری پارێزگای سلێمانی کە ماوەی شەش مانگە لە لیبیا دەستگیرکراون و کار بکات بۆ ئازادکردنیان و گەراندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بە فڕۆکە، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رەزامەندی لەسەر ئەمەش دا".
PM:10:48:08/01/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت