حزبی شیوعی کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ پشتگیریکردن لە کوردانی حەلەب ئەنجام دەدات


وێستگەنیوز-

مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان ئاگاداری سەرجەم چین و توێژەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاونیشتمانیان دەکاتەوە لەبارەی گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ پشتگیریکردن لە کوردانی حەلەب.


لە راگەیەندراوێکدا مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان رایگەیاند، "بۆ پشتگیریکردن لە خۆڕاگریی کوردانی حەلەب لە گەڕەکەکانی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە) بانگەواز لە سەرجەم چین و توێژەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاونیشتمانیانی دڵسۆز دەکەین، بەشداری بکەن لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی هێمنانە بۆ گەیاندنی دەنگی خوشک و براکانمان لە حەڵەب کە لەلایەن گرووپە تووندڕەوەکان هێرشیان دەکرێتە سەر و پەلامار دەدرێن و لەبەردەم مەترسی جینۆساید کردنن".

​ئاماژە بەوەکراوە، "لەم کاتەدا کە کوردانی حەلەب رووبەڕووی گەمارۆ و هەڕەشەی جددی بوونەتەوە، ئەرکی مرۆیی هەموومانە بێدەنگ نەبین و داوای پاراستنی ژیان و کەرامەتیان بکەین".

گردبوونەوەکە سبەینێ هەینی 9ی کانونی دووەمی 2026، لە بارەگای مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان لە شەقامی شەست مەتری، بەرامبەر تاوەری زانیاری ئەنجام دەدەرێت.


PM:07:17:08/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت