یه‌كێتی و پارتی به‌بێ هیچ ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش كۆبونه‌وه‌كه‌یان كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌گه‌رچی كۆبونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆتایی هات، به‌ڵام هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان نابێت. سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه "له‌سه‌ر كۆبونه‌وه باشه‌كانی" نێوانیان هه‌ژمار ده‌كرێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ڕابردووی هاوینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه "زۆر باش" بوو به‌ڵام ڕاگه‌یاندراوی هاوبه‌شیان نابێت تاوه‌كو به‌وردی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكده‌كه‌ون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێرای قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكات هه‌ردوولا باسی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقیان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر نزار ئامێدی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كردۆته‌وه‌و وه‌فده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش هیچ بۆچونێكیان له‌وباره‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌وه زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌زوویی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كردۆته‌وه‌و داوایان كردووه رێكه‌وتنی یه‌كێتی و له‌وباره‌وه پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار بێت.
PM:02:48:08/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت