حەیدەر مەلا: هەوڵی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی كورد دەدەین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق
وێستگەنیوز-
سەركردەیەكی هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆكایەتی موسەنا سامەڕایی ئاشكرای كردووە هەوڵی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی كورد دەدەین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
حەیدەر مەلا، سەركردە له هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆكایەتی موسەنا سامەڕایی لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەرییە رایگەیاند، "جموجۆڵەكانمان بۆ یەكخستنی دیدگای كوردە لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق".
ئاماژەشیكرد، "هەڵوێستی فەرمی ئێمە وەك هاوپەیمانی عەزم هەوڵی نەهێشتنی ناكۆكییەكان دەدەین لە گۆڕەپانی كوردیدا بەمەبەستی رێكەوتن لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق".
دووپاتیكردەوە، "ئێمە رۆڵی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی ناوخۆی كورد دەبینین تاوەكو دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بە دیدگایەكی كوردی روون بەڕێوە بچێت و نوێنەرایەتی زۆرینەی كورد بكات".
AM:11:09:08/01/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت