مەحمود خۆشناو: نزار ئامێدی بە وتووێژ لەگەڵ هێزە سیاسییەكان كاندید كراوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق


وێستگەنیوز-

سەركردەیەك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت نزار ئامێدی بە وتووێژ لەگەڵ هێزە سیاسییەكان كاندید كراوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

مەحمود خۆشناو، سەركردە له یەكێتی لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، "كاندیدی فەرمی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كە نوێنەرایەتی سیاسەتی یەكێتی دەكات نزار ئامێدی-یە".

وتيشى، "دەستنیشانكردنی نزار ئامێدی تەنها بڕیاری یەكێتی نەبووە بەڵكو بە وتووێژ بووە لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەكان و راوێژی بە هەموو هێزە سیاسییە هاوپەیمانەكانی كردووە".

مەحمود خۆشناو دووپاتیشیكردەوە، "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەكۆی دەنگ بڕیاریدا كە نزار ئامێدی تەنها كاندیدی یەكێتی بێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و ئەوانی تر بەشێوەیەكی سەربەخۆ خۆیان كاندید كردووە و كانديدى یەكێتی نين".




AM:10:22:08/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو