هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست شكستیان هێنا
وێستگه‌نیوز -
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌ست شكستیان هێنا و گروپه چه‌كداره‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هێرشێكی به‌رفراوان بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*هه‌مو ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب بڵاوكراونه‌ته‌وه ناڕاستن و ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی زانیاری ناڕاست و فریودانی ڕای گشتی به مه‌به‌ست.
*ئامانجی ئه‌و راپۆرتانه كه‌مكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان و په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و تاوانانه‌یه كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقه‌وه ئه‌نجامدراون.
*هه‌موو هه‌وڵه‌كانی هێزه‌كانمان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست شكستیان هێنا به‌هۆی پێداگری گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی و ئاماده‌یییان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی به‌رفراوان له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا.
*بۆردوومان و فڕینی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبووندا به‌رده‌وامن.
*گروپه چه‌كداره‌كان به سوودوه‌رگرتن له تانك و زرێپۆش چوار هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان ئه‌نجامدا و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه به پاڵپشتی دانیشتوان به‌رپه‌رچدرانه‌وه.
*دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه پابه‌ندبونی خۆیان به مانه‌وه له ماڵ و حاڵی خۆیان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی جێهێشتنی زێدی خۆیان دوپاتده‌كه‌نه‌وه دوای ئه‌و ئه‌زموونه تاڵانه‌ی كه پێشتر له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس رووبه‌ڕووی بووبوونه‌وه.
*هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی واقیعی سه‌ربازی نوێ له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و په‌ره‌سه‌ندنی مه‌یدانی بێ سزا نامێننه‌وه.
*لایه‌نی هێرشبه‌ر به‌رپرسیارێتی ته‌واوی له ئه‌ستۆدایه له به‌رامبه‌ر هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی جددی كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م هه‌نگاوه شه‌ڕانگێزییه‌دا رووبدات.
PM:10:38:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت