هێزی ئاسایشی ناوخۆ: ئاماری شه‌هیدان له شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز -
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق به به‌كارهێنانی تانك و تۆپخانه و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ناوچه نیشته‌جێبوونه‌كانی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه‌ی شاری حه‌له‌بیان كردۆته ئامانج.
*له ئه‌نجامدا ژماره‌ی شه‌هیدانی مه‌ده‌نی بۆ 7 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 54 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كه زۆربه‌یان منداڵ و ژنن.
* ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌مارۆیه‌كی خنكێنه‌ر و ته‌واوی تانكه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان به‌سه‌ر ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌دا.
*ئەو دیمەنە هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان دێنێتەوە یاد، کە بە بیانوی هەڵبەستراو، تەواوی هێزی خۆی بەکاردەهێنا بۆ کردنە ئامانجی هاووڵاتییانی مەدەنی بۆ ملكه‌چكردنی هاوڵاتیان.
PM:07:40:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت