مه‌سعود بارزانی دوو داواكاری ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و هه‌سه‌ده ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه ناكرێ بوونی ناكۆكیی سیاسی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی له‌دژی گه‌لی كورد ڕووبدات، داواكاریشه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ناكۆكیی سیاسی نه‌كاته ناكۆكیی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌سه‌ده‌ش كار بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند:
*گۆڕانكارییه سیاسیه‌كانی سوریا ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد له سوریا بكرێت و سه‌رجه‌م كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكرێن.
* له‌وپێناوه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی زۆرمان دا كه پێویسته هه‌رچی گرفت و ناكۆكی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و به شێوازی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
*ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیدار و ئه‌و شه‌ڕ و توندوتیژیه‌ی كه ئێستا له شاری حه‌له‌ب هه‌یه جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی سڤیل و هاووڵاتیانی بێ‌تاوان دروست كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی له‌دژی كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه.
*داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌كه‌م ناكۆكیی سیاسی نه‌كرێته ناكۆكیی نه‌ته‌وه‌یی و له‌و كێشه و گرفتانه‌ی له ناوچه‌ی حه‌له‌بدا هه‌ن ڕێگه نه‌درێ هاووڵاتیانی كورد تووشی گوشار و زه‌بروزه‌نگ و ده‌ركردنیان له شوێنی باب و باپیرانیان و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی ببنه‌وه.
* داواش له لایه‌نه كوردییه‌كان و به تایبه‌ت (قسد) ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت بیكه‌ن له‌پێناو ڕاگرتنی شه‌ڕ و پێكدادان و ڕێگه‌گرتن له خونڕێشتنی زیاتر.
*هه‌ردوولا كار بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
*ناكرێ بوونی ناكۆكیی سیاسی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵكی سڤیل بخرێته ژێر مه‌ترسی و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی له‌دژی گه‌لی كورد ڕوو بدات و ئه‌وه تاوانی دژی مرۆڤایه‌تیه و ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
PM:06:34:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت