هه‌سه‌ده بۆ دیمه‌شق: ده‌ستبه‌جێ هێرشی سه‌ربازی رابگرن
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌له‌ب رایگه‌یاند كه:
*زیاتر له شه‌ش مانگه گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه گه‌مارۆ دراون.
*ئه‌م گه‌ڕه‌كانه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی نیین و ناتوانن ببنه خاڵی ده‌ستپێكردنی هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب.
*ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده تین‌و به خوێنه‌كانی ناو گرووپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقه‌وه بره‌ویان پێده‌درێت سه‌باره‌ت به هه‌ر نیازێك یان كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كه له‌م دوو گه‌ڕه‌كه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، درۆ و هه‌ڵبه‌ستراون.
*ئه‌و بانگه‌شانه وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ پاساوهێنانه‌وه بۆ ئه‌و گه‌مارۆدان و بۆردومانكردن و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی كه دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجامده‌درێن، به‌كارده‌هێنرێن.
*به توندی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هیچ بوونێكی سه‌ربازییان له شاری حه‌له‌ب نییه.
*به‌ئاشكرا و له‌به‌رده‌م میدیاكاندا و به‌به‌ڵگه‌وه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی روون كشاوینه‌ته‌وه و به‌رپرسیارێتی دۆسێی ئه‌منی راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كرا.
*دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پاساوه بێ بنه‌مایانه ته‌نیا خزمه‌ت به په‌رده‌پۆشكردنی سیاسی و سه‌ربازی ده‌كات بۆ ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی كه به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر ناوچه ئارامه‌كانی نیشته‌جێبوون.
*داوا له ده‌وڵه‌تانی گه‌ره‌نتیكار و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ناو حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین كه بانگه‌شه‌ی به‌رزڕاگرتنی یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتی ده‌ستبه‌جێی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و گه‌مارۆ و بۆردومان و هێرشه سه‌ربازییه ڕابگرن كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه به‌بێ هیچ پاساوێك.
*هۆشداری ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وامیی ئه‌م ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كاردانه‌وه‌ی جددی لێده‌كه‌وێته‌وه و ته‌نیا له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه سنووردار نابێت، یان ته‌نیا له شاری حه‌له‌ب، به‌ڵكو هه‌موو سوریا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ گۆڕه‌پانێكی شه‌ڕی كراوه.
*به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌م كاره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێداگری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێز دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.
*فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له نزیكه‌وه و به‌وپه‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كارده‌كات بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌مارۆدان، هه‌ڕه‌شه‌كردن به هێز، به‌ئامانجكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنانیان وه‌كو كارتی فشار یان قه‌ڵغانی مرۆیی، تاوانێكی ره‌تكراوه و سه‌ركۆنه‌كراوه به هه‌موو پێوه‌رێكی یاسایی و مرۆیی.
PM:06:15:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت