هێزی ئاسایشی ناوخۆ: هه‌وڵێكی دزه‌كردنی گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقمان پوچه‌ڵ كرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند كه هه‌وڵێكی دزه‌كردنی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقیان پوچه‌ڵ كرده‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان كوشتووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئاسایش له حه‌له‌ب یه‌كه‌م هه‌وڵی دزه‌كردنیان بۆ ناو گردی كاستێلۆ له كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ به به‌كارهێنانی تانك پووچه‌ڵكرده‌وه.
ئاسایشی ناوخۆ ده‌ڵێت: "هێرشبه‌ره‌كان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه و له ناوچه‌كه هه‌ڵاتوون و ته‌رمی كوژراوه‌كانیان به‌جێهێشتووه".
راشیگه‌یاند كه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وام بوون له تۆپبارانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به تۆپ و تانك له ناوچه‌كانی له‌یره‌موون، شێحان، ئه‌لسوریان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و له ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
PM:04:22:07/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت