"شیعەكان دەست لە یەكێتی بەردەدەن و لە پارتی نزیك دەبنەوە"
وێستگهنیوز –
شرۆڤەكارێكی سیاسی نزیك لە رێكخراوی بەدر ئاشكرای كردووە، چوارچێوە هەماهەنگی دەست لە یەكێتی بەردەدات و پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی بەهێز دەكات.
ئەبو میساق مساری، شرۆڤەكاری سیاسی نزیك لە رێكخراوی بەدر لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە رایگەیاند، "بە حوكمی بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندییە باشەكانی لەگەڵ ئەمریكا، چوارچێوەی هەماهەنگی دەستبەرداری یەكێتی دەبێت و لێكتێگەیشتنەكانی لەگەڵ پارتی بەهێز دەكات".
وتیشی، "چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت لە رێگای پارتییەوە كە پەیوەندییەكی باشی هەیە لەگەڵ ئەمریكا ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و بەرەو ئەو دەڕۆن كە دەست لەیەكێتی بەربدەن".
دووپاتیشیكردەوە، "ئەزموونەكان دەریانخستووە كە مالكی چەكێكی بەهێزی هەیە كە لەگەڵ ئەیاد عەلاوی و سەدرییەكان بەكاری هێنا و دوریانی خستەوە و لە ئەمڕۆشدا بەرامبەر بە سودانی بەكاری دەهێنێت".
ئەبو میساق مساری دەشڵێت، "یەكێتی و سلێمانی وێنەیەكی روونیان نییە و رووداوەكانی ئەم دواییە لە داگیركردنی هەندێك باڵەخانە و دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی دۆخی سلێمانی شەڵەژاندووە".
PM:12:36:07/01/2026
ئهم بابهته 684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت