حزبی شیوعی و کۆمەڵی دادگەریی جەخت لەسەر کاری هاوبەشی هەموولایەنەکان دەكەنەوە
وێستگهنیوز –
حزبی شیوعی و کۆمەڵی دادگەریی، رەوشی ناوچەکە و ژیان وگوزەرانی هاووڵاتیان تاوتۆی دەکەن و جەخت لەسەر کاری هاوبەشی هەموولایەنەکان دەكەنەوە.
تەلەفزیۆنی ئازادی بڵاوی كردەوە، "ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان رێباز هاشم سکرتێری مەڵبەند، ئەندامانی مەڵبەند و مەکتەبی پەیوەندییەکانی مەڵبەند، سەردانی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن مامۆستا شوان رابەر بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەند پێشوازیان لێکرا".
ئاماژەشیكرد، "هەردوولا باسيان لە رەوشی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی و پاشان ژیان و گوزەرانی خەڵک کرا و بۆ داکۆکیکردن لە مافە گشتییەکانی خەڵک و رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی، جەخت لەسەر کاری هاوبەشی هەموولایەنەکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون".
PM:08:47:06/01/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت