تەندروستی سلێمانی: زیاتر لە 320 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
وێستگەنیوز-
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوو 320,137 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەو ژمارەیە 238,772 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 69,632 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 68,666 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە 20,548 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 10,790 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 8,233 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 8,644 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 5,687 نەخۆش لەبەشی شكاوی بووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هاوكات ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 14,240 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 104,459 تیشك گیراوە، هەروەها 41,615 سۆنەر و 871,590 شیكاری تاقیگەیی و 23،829 هێڵكاری دڵ و 3,646 ئیكۆ و 7,855 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.
PM:07:40:06/01/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت